ئەو پۆلیسەی جۆرج فلۆیدی کوشت لە زیندان بریندارکرا

ئەو پۆلیسەی لە ساڵی 2020 تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی جۆرج فلۆد خرایەپاڵ، لە زیندان بە چەقۆ هێرشیکرایە سەر و بریندارکرا.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، دێریک چوڤین، ئەو پۆلیسەی هێرشیکردە سەر جۆرج فلۆیدی بە رەچەڵەک ئەفریقی لە زیندانی ئەریزۆنا لەلایەن دوو زیندانیکراوی دیکە بە چەقۆ هێرشیکراوەتە سەر و بریندارکراوە.

ئاشکراشیکرد، خزمەتگوزاری تەندروستیی پێویست پێشکەش بە زیندانیکراوەکە کراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە.

پۆلیسە ئەمریکییەکە دوای ساغبوونەوەی تاوانەکەی بە 21 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی

بابەتی دواتر

وەزارەتی رۆشنبیری: رێگری لە هیچ دەزگایەک رێگری لێنەکراوە بەشداریی پێشەنگای کتێب بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share