سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “له ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، “هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ كه‌مپه‌ینی 16 ڕۆژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هاوکات لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژی كچان و ژنان و هه‌راسانكردنیان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستینه‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە سته‌میان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان ژیانیان لێ سەندرایەوە، هیچ شتێک دادی ئازاری گەورەی خێزان و دایک و باوکانی ئه‌و قوربانییانه نادات، بەڵکو تاكه دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ قوربانییان جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها به پێزانینه‌وه له ڕۆڵی خانمانی چالاكوان و مامۆستایانی ئایینی و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ باشتركردنی دۆخی ژنان كار ده‌كه‌ن”.
لە کۆتایدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “له‌م یاده‌دا پابه‌ندیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئیراده‌یه‌كی پته‌و و به جددی به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ژنان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه، له هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دادپەروەر و یەکسان کۆڵنادەین”.