پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم راگیرا

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رایدەگەیەنێت، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆمپانیاكەیانیان راگرتووە.

كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم راگرتووە پاش بەڵێنەكانی كۆتاییهێنان بە گرفتەكە لەنێوانیاندا، هەروەها هۆشداری بە یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان داوە بەهۆی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكەیان.

دەستەكە داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەكان كردووە فەرمان بە كۆمپانیای گشتی پەیوەندییەكان و زانیاری بكات بە پچڕاندنی تەواوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی كۆمپانیاكە، لەنێویشیاندا نێودەوڵەتییەكان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەش لەكاتێكدایە لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەكان كردووە سەرجەم رێوشوێنەكان پەیوەست بە پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەئێستادا رابگرێت و كاتی پێویست كە رێككەوتنی لەسەركراوە بە كۆمپانیا بدات بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی كەوتووەتە ئەستۆی.

لە نیسانی رابردوو عەلی موئەید، سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، دەستەكەیان داوایەكی یاسایی بردووەتەوە كە كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم ناچاردەكات بە پێدانی نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

ئەوەشی وت، “بە چاودێریی ورد و چڕی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، دەستە توانی دۆسیەی ناكۆكیی یاسایی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم یەكلابكاتەوە و، پابەندی بكات بە پێدانی نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی عێراق وەك پارەی مۆڵەت و فرێکوێنسی بەکارهێنراو لەلایەن کۆمپانیاكە و باجەکانی دیكە کە ساڵانێکە نەدراوە”.

موئەید هۆشداریشیدا لەوەی دەستەكەی پەنا بۆ رێوشوێنە یاساییەكانی دیكە دەبات ئەگەر كۆمپانیاكە پابەندنەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا، یان ئەو پارانە نەدات كە لەسەری كەڵەكەبووە.

لە مانگی ئازاریش راگەیەندرا كە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و سیروان سابر مستەفا بارزانی بەهۆی سکاڵایەکی کۆمپانیای ئەجیلیتیی کوەیتییەوە بەبڕی یەک ملیار و 650 ملیۆن دۆلار سزادراون و بەهۆی تۆمەتبارکردنیەتی بە بەرتیلدان و فێڵکردن لە دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق.

بابەتی پێشتر

کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژییەک دژی ژنان دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share