عەلی عەلاق زانیاریی نوێ لەبارەی جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشكرادەكات

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان بانكی ناوەندیی عێراق، بانكی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هەیە و وەڵامی هەموو داواكارییانە دەدەنەوە بۆ ئەو دۆلارەی كە عێراق پێویستی پێیەتی.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان بانكی ناوەندیی عێراق، بانكی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هەیە و سەرەتای مانگی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت و هەموو هەوڵەكان بە ئاراستەی جێگیربوونی بەهای دینارە بەرامبەر بە دۆلار.

وتیشی، “توانیومانە سەركەوتووبین لە كردنەوەی هەژمار بۆ بانكە عێراقییەكان لەگەڵ بانكەكان لە دەرەوەی وڵات و چەند رێوشوێنێك بۆ بەرگرتن لە بردنەوەی دۆلار پەیڕەودەكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس: سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share