سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی کانونی یەکەم کۆتاییهاتنی خولی پایزەی ساڵی دووەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ” بهپێى حوكمى بڕگهی (یهكهم)ى ماددهى (7)و بڕگهی (سێیهم)ى ماددهى (18) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانى كوردستان-عێراق، خولی پایزهى ساڵی دووهم لهخولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان-عێراق كۆتایى دێت”.
پێشتر بابان جەعفەر، بەڕێوبەری پرۆژەی چاودێریی پەرلەمان لە ڕێكخراوەكە بەشێكی زانیاری نێو ڕاپۆرتەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا خستەڕوو و ڕایگەیاند، “پەرلەمانی كوردستان دوو خولی دانیشتنەكانی تەواوكردووە لە ساڵی 2020دا كە خولی بەهارە و خولی پایزە بوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو دوو خولەیدا لە 1ی ئازارەوە تا 30ی تشرینی دووەم، پەرلەمانی كوردستان 18 دانیشتنی كردووە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش پێنج دانیشتنی دیكەی ئەنجامداوە و بەوەش كۆی گشتیی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان 23 دانیشتن بوون لە ئەمساڵدا”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی نێو ڕاپۆرتەكەی ئینستتیوتی پەی كە هێشتا بڵاونەكراوەتەوە و بەڕێوبەری پرۆژەكە بۆ ئێستای خستەڕوو، لە ساڵی 2020دا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆ تەنها 10 پرۆژەیاسا كردووە.
لە ساڵی 2020دا پەرلەمانی كوردستان تەنها 90 كاتژمێر دانیشتووە، وەك لە ڕاپۆرتەكەی ئینستتیوتی پەی هاتووە.