عێراق كارەباكەی بە توركیا و ئوردن و كەنداوەوە دەبەستێتەوە

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، دەچینە بازاڕی وزەوە و كارەبا بە توركیا و ئوردن و كەنداوەوە دەبەستینەوە.

عێراق دەیەوێت “سەقامگیریی ڤۆڵتی و ئامادەیی تۆڕەكانی كارەبا فەراهەم بكات، بۆیە تۆڕەكانی كارەبا بە توركیا و ئوردن و كەنداوەوە دەبەستێتەوە”، ئەمە قسەی ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراقە و دەڵێت، بە پێكەوەبەستنی تۆڕەكانی كارەبای ئەو وڵاتانە، عێراق سوودمەند دەبێت، چونكە ڕێڕەوەی هێڵەكانە.

ئەحمەد موسا ڕایگەیاند، دەبێت وەزارەتی كارەبا وێستگە دروستبكات و بەردەوامە لە دروستكردنی وێستگەی غازی و وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە تیشكی خۆر.

وەزارەتی كارەبای عێراق وتی، “دەچینە بازاڕی وزەوە، بەستنەوەی تۆڕەكانی كارەبا هاوشێوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و حەوت وڵاتەكەی كەنداوی عەرەبی لێدەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدادی پایتەخت. جیهاد دیوان، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی…
Total
0
Share