بومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری پارێزگای مەڵەتێی باكووری كوردستان روویدا.

دەستەی ئیدارەدانی كارەساتی سروشتی لە توركیا (ئافاد)بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری پارێزگای مەڵەتێی باكووری كوردستان روویداوە.

تائێستا زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكە ئاشكرانەكراوە و تەنها ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە بومەلەرزەكە لە شارۆچكەی بەتاڵگازی روویداوە.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: لە پێدانی كارەبای نیشتمانی هەولێر مەغدوورە

بابەتی دواتر

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share