پارتێكی راستڕەوی پەرگیر هەڵبژاردنەكەی هۆڵەندای بردەوە

پارتێكی راستڕەوی پەرگیر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی دوێنێی هۆڵەندای بردەوە.

بەپێی ئەو راپرسییەی لەكاتی چوونە دەرەوەی دەنگدەران لە ناوەندەكانی دەنگدان ئەنجامدراوە، ئەو پارتە بردنەوەیەكی گەورەی بەدەستهێناوە و ئەوەش هەژانێكی سیاسی نەك تەنها لە هۆڵەندا، بەڵكو لە تەواوی ئەوروپا و رەنگە دوورتریش بهێنێتە ئاراوە.

بەپێی ئەو راپرسییەی پەیمانگای (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە پارتی ئازادی-ی راستڕەوی پەرگیر بە سەرۆكایەتیی گیرت فیلدرز 35 كورسی لە كۆی 150 كورسیی پەرلەمان بەدەستهێناوە، ئەمەش پێگەیەكی بەهێزی لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوودا پێدەدات.

لە پێگەی دووەمدا، بەپێی هەمان راپرسی، هاوپەیمانیی چەپ-ژینگەییەكان بە سەرۆكایەتیی فرانس تیمرمانز دێت بە بەدەستهێنانی 25 كورسی.

هەرچی پارتی راستڕەوی ناوەندە 24 كورسی بەدەستدەهێنێت.

پێدەچێت وتارەكەی فیلدز دژ بە كۆچ، پاڵپشتییەكی زۆری لای دەنگدەرانی هۆڵەندی بەدەستهێنابێت، بەڵام ئەو سیاسییە، سەرەڕای ئەو بردنەوە گەورەیە، هێشتا پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی وڵاتەكەی مسۆگەر نەكردووە.

بابەتی پێشتر

نەتەنیاهو: جەنگ بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل نامێنێت

بابەتی دواتر

عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی خستەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share