عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی خستەڕوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی پێشكەشی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كردووە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی و، رێككەوتنی هاوبەش دەربارەی بەڕێوەبردنی سەلامەتی سووتەمەنی بەکارهێنراو و بەڕێوەبردنی سەلامەتی پاشماوەی تیشکدەر پێشكەشی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە كردووە.

رۆژنامەی وەقائعی فەرمیی عیراق لە 28ی ئایاری رابردوو بڕیاری پەیوەستبوونی كۆماری عیراق بە رێككەوتننامەی هاوبەشی دەربارەی بەڕێوەبردنی سەلامەتی سووتەمەنی بەکارهێنراو و بەڕێوەبردنی سەلامەتی پاشماوەی تیشکدەری بڵاوكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
Total
0
Share