نەتەنیاهو: جەنگ بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل نامێنێت

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، جەنگ بەردەوامدەبێت بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و دەشڵێت، “كار بۆ ئازادكردنی سەرجەم رفێندراوەكان دەكەین”.

بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، راگەیاندنی ئاگربەست لە دەرئەنجامی گوشاری سەربازی و دیبلۆماسی هاتەئارەوە و بەپێی رێككەوتنەكان خاجی سووری نێودەوڵەتی دەبێت سەرجەم رفێندراوەكان ببینێت.

راشیگەیاند، جەنگ بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل نامێنێت و بێ دوو دۆڵی كار بۆ ئازادكردنی سەرجەم رفێندراوەكانمان دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ :تاوەکو من سەرۆکوەزیران بم ئێـ.ـران نابێتە خاوەنی چـ.ـەکی ئەتۆم

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، تاوەکو من سەرۆکوەزیران بم ئێـ.ـران نابێتە خاوەنی چـ.ـەکی ئەتۆم. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، بەڵێن…
Total
0
Share