ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت سەرباری ئەوەی ناڕوونی لەو داتایانە هەن كە حكومەتی هەرێم لەسەر خەرجی و داهات پێشكەشی حكومەتی عێراقی كردووە.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و نایەوێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد قووڵببنەوە و بگەنە بنبەست.
ئاشكراشیكرد، تائێستا هەماهەنگی نییە لە نێوان عێراق و هەرێم بۆ رادەستكردنی ئەو بڕە نەوتە نییە كە دیاریكراوە.