تەقینەوەیەك لەسەر سنووری ئەمریكا و كەنەدا دوو كەسی كردە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لەسەر سنووری نێوان ئەمریكا و كەنەدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ئەمریكا، ئۆتۆمبێلێك لە ئەمریكاوە بەرەو كەنەدا بەرێكەوتووە و لە خاڵێكی سنووریی نێوان هەردوو وڵاتدا تەقیووەتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و تائێستا وردەكارییەكەی بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share