سبەینێ یه‌كه‌م فێستیڤاڵی عه‌لی مه‌ردان بۆ مه‌قام له شاری كه‌ركوك بەڕێوەدەچێت، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوك له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركوك، یه‌كه‌م فێستیڤاڵی عه‌لی مه‌ردان بۆ مه‌قام له شاری كه‌ركوك ساز ده‌كرێت.
بڕیاره فێستیڤاڵه‌كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌می 2023، ده‌ستپێبکات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
خولی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه له ژێر ناوی “عومه‌ره درێژ” كاتژمێر (03:00)ی پاشنیوەڕۆ ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی 25ـی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.