لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین دەڵێت داواکارییەکان لەسەرمان زۆرە و چیتر ناتوانم بەردەوام بم.
سکالۆنی پاش بردنەوەى ئەرجەنتین لە بەرازیل ناڕونی خستە داهاتویی خۆیەوە.
سکالۆنی وتی: پێویستە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین قسە بکەم بۆ یەکلایی کردنەوەى داهاتووی خۆم.
وتیشی: ئەم کۆمەڵە یاریزانە پێویستی بە ڕاهێنەرێکی نوێیە وزەیەکی تریان پیببەخشێت.
سکالۆنی تا ئێستا بە فەرمی باسی ڕۆیشتنی نەکردووە، بەڵام دوورنییە بەم نزیکانە هەموو شتێک یەکلایی بکاتەوە.