مباپێ کریستیانۆ بە باشترینی مێژوو دەزانێت

 

کیلیان مباپێ لەسەر بۆچوونەکانی ڕابردووی بەردەوامە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە باشترینی مێژووی تۆپی پێ وەسفدەکات.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشن لیگ، هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی جیهان لە پارک دی فرانس بەرانبەر هەبژاردەی پۆرتوگالی پاڵەوانی یورۆ و نەیشن لیگی وەرزی ڕابردوو یاریکرد.

لە دەستپێکی یارییەکەدا کیلیان مباپێی هێرشبەری لێس بلوس لەگەڵ کریستیانۆی ئەفسانەی پۆرتوگال بەیەکگەیشتن و چەند خولەکێک بەیەکەوە گفتوگۆیان ئەنجامدا، بەڵام هیچکام لە دوو هێرشبەرەکە سەرکەوتو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕ و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

دوابەدوای کۆتاییهاتنی چالاکییە ئەوروپییەکان، ئاسکە فەرەنسییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی خۆیی و یاریزانەکەی یانەی یوڤانتۆسی بڵاوکردەوە و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی “ئایدڵ” واتا نمونەی ژیان، یاخود خۆشەویستی هەمووان.

هەروەها لەگەڵ وێنەکەدا چەند ئیمۆجییەکی دابەزاندووە تیایدا تاجی شاهانە و بزنێک بوونی هەیە، ئەوەش واتای ئەوە دەبەخشێت کە کریستیانۆ بە پادشای تۆپی پێ و باشترینی مێژوو دەزانێت.

ئەم جوڵەیەی مباپێ دوای ئەوەدێت، کە چەندینجار لە چاوپێکەوتنەکاندا دووپاتیکردووەتەوە، لە منداڵییەوە سەرسامی دۆنی پۆرتوگالە و بە نمونەی باڵای ژیانی دەزانێت.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا شوێنگرەوەی ئەگوێرۆی لە ئەڵمانیا دۆزیوەتەوە

بابەتی دواتر

دوای (10) ساڵ دابڕان لەیکەرز بووە پاڵەوانی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share