ڤینیسیۆز کێشەی لەگەڵ “مێگا بۆند”ی ڕیاڵ مەدرید هەیە

یانەی ڕیاڵ مەدرید دانوستاندنەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆز جونیۆر چڕ کردووەتەوە، یاریزانەکەش کێشەی لە ماوەی بۆندەکەدا هەیە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاست بەرزی و کاریگەری ڤینیسیۆز ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ناچار کردووە گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بکەن، گرێبەستەکەش “مێگا بۆند”ە و تاوەکو هاوینی 2028 بە یانەی شاهانەوە دەیبەستێتەوە.

لەو بارەیەوە یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، “نزیکم لە نوێکردنەوەی بۆندەکەمەوە، لەسەر ڕێگەی دروستین و منیش لە باشترین و گەورەترین یانەی جیهانم، دەمەوێت وەک سێرجیۆ ڕامۆس بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بم، وەک مارسێلۆ و کەریم بنزیمە و لوکا مۆدریچ.”

بەپێی سەرچاوەکە، گرێبەستە نوێیەکە زۆر بەهێزترە لەوانەی ڕابردوو، مووچەی یاریزانەکە بۆ 10 ملیۆن یورۆ بەرز دەکاتەوە، بەڵام ناوبراو کێشەی لە ماوەی بۆندەکەدا هەبووە کە تاوەکو 2028 و داوای کردووە لەو بارەیەوە ڕێککەوتنێک بە ڕەزامەندیی هەردوو جەمسەرەکە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ…
Total
0
Share