جامی جیهانی یانەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، گۆڕانکارییەکان چین؟

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بڕیاریدا گۆڕانکاری لە مۆندیالی یانەکاندا بکات، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە پلانەکان لە کات و وادەی دیاریکراودا جێبەجێنەکران، بڕیارە لە دوای 2021 گۆڕانکارییەکان ئەنجامبدرێن.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ڕایەگیاندووە، ” هێشتا وادەیەکمان دیارینەکردووە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە جامی جیهانی یانەکان، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای ئەوەی گۆڕانکاری ڕوودەدات پاڵەوانێتیەکە دەبێتە باشترینی جیهان”.

بەپێی زانیارییەکانی فوتباڵ ئیتاڵیا، مۆندیالی دواخراوی یانەکان کە بڕیاربوو لە هاوینی 2020 ئەنجامبدرێت 1 بۆ 11 ی مانگی شوبات لە وڵاتی قەتەر سازدەکرێت، پاشان کۆپی 2021 هەمان ساڵ لە وڵاتی ژاپۆن هاوشێوەی ڕابردوو بە ئامادەبوونی شەش بۆ حەوت یانە ئەنجامدەدرێت، لەدوای ئەو وادەیە ئەگەرەکانی گۆڕانکاری دێنە ئاراوە.

جیانی ئینفانتینۆ، بەڵێنیدەدات گۆڕانکاری لە مۆندیالی یانەکاندا بکات

فیفا بەپێی بڕیارێکی پێشووی ژمارەی یانە بەشدارەکان بۆ 24 بەرزدەکاتەوە، هاوشێوەی خولی یانە پاڵەوانەکان خولەکە فراواندەکرێت و قۆناغی سەرەتایی وەک پاڵاوتن بەڕێدەکرێت، پاشان یانە گەورەکانی ئەوروپا لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانەوە بەشداری تیادا دەکەن.

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دووپاتیدەکاتەوە، یەکەمین کۆپی نوێی جامی جیهانی یانەکان لە وڵاتی چین سازدەکرێت.

بابەتی پێشتر

لەماوەی 24 كاتژمێردا لە هەرێم نۆ كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

بە وێنە.. هەنگوینی ڕەش یەكێك لە بەرهەمەكانی شاری بەدلیس-ە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share