دوا هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكراكرا

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووەتەوە و ئاشكرایكردووە كە تائێستا حكومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە.

دەشڵێت، “ئەمڕۆ بە مەبەستی بەدواداچوون لە كێشە داراییەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان و دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ،چاومان كەوت بە (تەیف سامی )وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێممان بۆ ڕوونكردەوە كە بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان تەواوی كەرتی پەروەردە و ئاییندەی منداڵ و نەوەكانی داهاتوو لەمەترسییدایە، باسمان لە هەموو ئەو گرفتانە كرد كە بەهۆی بێمووچەیەوە دروستبووە.

وتیشی، “وەزیری دارایی پێی راگەیاندین تا ئێستا حكومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەرێتی و لە ئاشكراكردنی ئەو داتایانەی لایەتی، هەرچـەندە شاندە جیاجیاكانی حكومەتی هەرێم هەموو ئامادەییەكیان پیشاندا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتن و داواكاریەكانی بەغداد”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، ئەو 700 ملیارەی كە ماوە لە ماوەی داهاتوودا دەنێردێت بۆ حكومەتی هەرێم، بەڵام بۆ دوای ئەو قۆناغە جارێكی تر پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی ئەم قەرزە 700 ملیارە بەردەوامبێت.

ئاشكراشیكرد، پێشتر رامانگەیاندووە تاكە چارەسەر هەمواری یاسای بوجەیە و ئەویش لە ساڵی نوێ دەكرێت تاكو ئەو كاتەش گرنگە حكومەتی هەرێم دەستپێشخەری بكات بۆ رێككەوتنێكی سیاسی بۆ ئەوەی قەرزەكان بەردەوامبێت و مووچەی فەرمانبەران زامنبكرێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

سوپای ئەمریكا دوو بۆردومانی ئاسمانی لە عێراق ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share