بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ” ئەمڕۆ سێشەممە کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان کەمێک بەفر دەبێت و نمە بارانیش لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.
باسیلەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە کەش سارد ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما نزمترین پلەکانی گەرما بە 2-4 روو لە نزمبوونەوە دەکات.