بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو ئاشكراكرا

لە 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی مێرگەسور بووە و کەمترینیش لە کەرکوک و دووزخورماتوو بووە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی بەردەوامی باران و بەفر و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەرزەزانی هەرێم  بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو نمە باران بۆ بارانى مامناوەندى بچڕ بچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات بارانى مامناوەند ببارێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، هەندێک لە قەزاو ناحیەکانی ( ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلێ)، دەبارێت، پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

لەبارەی رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردوو، وەزارەتەکە ئامارێکی بڵاکردووەتەوە کە زۆرترین و کەمترین بڕی باران بارینی تێدایە:

May be an image of floor plan, map and text

 

بابەتی پێشتر

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

یەكێكیان لە سلێمانی بووە<br> دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share