پۆگبا چاوەڕوانی ڕەزامەندیی مانچستەر یونایتدە

پۆل پۆگبای فەرەنسی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان لەسەرهێڵە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتاییە.

ڕۆژنامەی دەیلی تێلیگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مینۆ ڕایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی پۆل پۆگبا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دەستی بە دانوستاندن کردووە، ڕەزامەندییان دەربڕیوە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی خولی فەرەنساوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی “فوت میرکاتۆ” بڵاویکردووەتەوە، نرخی پۆگبا 89 ملیۆن پاوەند نییە، چونکە تەنها 12 مانگی ماوە کۆتایی بە بۆندەکەی بێت و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن بتوانێت بە کەمتر لە 43 ملیۆن لە مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە پاریسەوە بکات.

هەردوو سەرچاوەکەش جەختیان لەوەکردووەتەوە، جەمسەری یاریزانەکە و ئیدارەی پاریس چاوەڕوانی وەڵامی مانچستەر یونایتدن دەربارەی قایلبوون بەو بۆندەی لە پاریسەوە بڕیارە پێشکەشبکرێت.

بابەتی پێشتر

گەریلا لە زاپ هێلیکۆپتەرێکی توركیای پێكا

بابەتی دواتر

لە بەرشلۆنە چی ڕوودەدات؟ دەرکراوێک دەنگی بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار ئەرجەنتینی دەوێت

ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، نێیمار دا سیلڤا هیواخوازە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر کۆڵۆمبیا براوەبێت، تاوەکو لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا…
Total
0
Share