ئەنتۆنیۆ کۆنتی بڕیاریداوە ساڵێک پشوو وەربگرێت و دواتر بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی.
هەرسێ یانەى ڕۆما و یۆڤانتۆس و ناپۆلی ئامادەن گرێبەست پێشکەشی کۆنتی بکەن هەرکاتیک بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی.
یانەى ڕۆما چاودێری دۆخی کۆنتی دەکات و دەیەوێت بیخاتە جێگەى مۆرینیۆ.
یۆڤانتۆسیش چاوەڕێی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە دەکات بۆ ئەوەى داهاتووی ئالێگری یەکلایی بکاتەوە.
ناپۆلیش تا کۆتایی وەرز ڕاهێنەری دیاری کردووە و لەکۆتایی وەرز گرێبەست پێشکەشی کۆنتی دەکات ڕازی بوو، دەیکاتە ڕاهێنەری سەرەکی یانەکەى.