ئەمرابتی گەورە بۆ سەرۆکی پاریس: تکایە براکەم بکڕە

نورەدین ئەمرابتی برای گەورەی سوفیان ئەمرابت، داوا لە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان دەکات، براکەی بکڕێت.

سوفیان ئەمرابت، یاریزانی یانەی فیۆرنتینا و هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بە “شێرەکەی مەغریب” ناوی دەرکردووە و زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپا لە هەوڵدان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

https://twitter.com/ilan_merhaba/status/1600299693518385152

لەو بارەیەوە نورەدین ئەمرابت، یاریزانی یانەی ئەیک ئەسینا و برای گەورەی سوفیان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “بە ڕای من، سوفیانی برام بۆ یانەی پاریس سان جێرمان زۆر گونجاوە، بیر لەوە بکەنەوە هاوشانی مارکۆ ڤێراتی چ هێزێک لە هێڵی ناوەند پێکدەهێنن، پەیامەکەم ئاراستەی ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمانە، تکایە گوێ لە قسەکانم بگرە، براکەم بکڕە.”

سوفیان ئەمرابت تەمەنی 26 ساڵە، لە پێگەی ناوەندی بەرگری یاریدەکات و لە هۆڵەندا لەدایکبووە، بۆ یانەکانی ئوترێخت، فاینۆرد، کلەب بروج، هیلاس ڤیرۆنا یاریکردووە ، لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵیدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share