لەبری نانی بەیانی مۆز مەخۆ

هەندێک کەس خواردنی مۆز لە بەیانیاندا لەبری نانی بەیانی بە کارێکی گونجاو دەزانن، بەڵام شارەزایانی بواری پزیشکی رایەکی جیاوازیان هەیە.

بە رای شارەزایانی بواری پزیشکی لەبەرئەوەی مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6 و خاڵییە لە کۆلیستڕۆڵ و سۆدیۆم، ژەمێکی نمونەیی نییە بۆ سەرەتای رۆژ و وزەی پێویستت بۆ تەواوی رۆژەکە پێنابەخشێت.

مۆز رێژەی %25 ی لە شەکر و مزرەمەنییەکان پێکهاتووە، بۆیە بە زوویی تێرت دەکات بەڵام بە زوویش هەستی برسیەتیت بۆ دەهێنێتەوە.

بۆ ئەوەی ژەمی بەیانیت تەندروست بێت، پێویستە باڵانس لەنێوان بڕی مۆز و چەورییە تەندروستەکان هەبێت، بە پێچەوانەوە بەشێک لە سوودەکانی لەدەستدەدات.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سۆران لەبارەی هەژمارێکی فەیسبوک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی کارگێڕیدا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share