هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا کە لە ئەمڕۆ تاکو 25 ی ئەم مانگە سەرجەم شوفێرانی ماتۆرسکیل بەهەموو جۆرەکانیەوە، ناچاربکرێن بەبەستنی کڵاوی سەرپارێزی بۆئەوەی لەکاتی پێکدادان و وەرگەڕانەکان پارێزراوبن.
ئاشکراشیکرد، هەر ماتۆرسکیلێک لەدوای ئەو بەروارە لەسەر شەقامەکان ببینرێت بێ کڵاوی سەرپارێز راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستی بەسەردادەگیرێت.