جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و گروپێکی چەکداریش بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.

گروپی چەکداریی “المقاومة الاسلامیة فی العراق” لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمە چەکدارەکانیان لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی هەریر.

لە ماوەکانی رابردوودا جەندین جار هێرش بۆسەر ئەو فڕۆکەخانەیە ئەنجامدراوە بەو پێیەی فڕۆکەخانەک سەربازییە و تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی داعش، دەکەوێتە دوری 32 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەولێر.

 

 

بابەتی پێشتر

هێزی ئەمنی بۆ رێگری لە خۆپیشاندانی وانەبێژان لە هەولێر بڵاوەپێكراوه

بابەتی دواتر

بڕیارێک تایبەت بە ماتۆڕسوارەکان دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share