گەنجێك بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێكی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ بەھۆی تەقینەوەی مینێکەوە گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵان قاچێکی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌، ” ئه‌مڕۆ بەھۆی تەقینەوەی مینێکەوە ھاوڵاتییەک برینداربووه‌”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تەقینەوەکە لە گوندی “کونەورچ”ی سەر بە قەزای پێنجوێن ڕوویداوە و ھاوڵاتییەکە ناوی (جوتیار بەھادین خوامراد)ە و تەمەنی 36 ساڵە.

هەربه‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ی برینداربووه‌ دانیشتوی ناوشاخانی ناو قەزای پێنجوێنە و بەھۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی نەخۆشی و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی دکتۆر کازم فاروقەوە ڕایگەیاند، ناتوانین پەیوەندیی پێوەبکەین، لە دەرەوەی هەرێمە، خێزانەکەشی…
Total
0
Share