مینی پاسێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

مینی پاسێک لە دۆڵی ئالانەی قەزای خەلیفان وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، “رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە رێگا و وەرگەران، لە لایەن  ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس تۆیۆتا لە رێگای دۆڵی ئالانە لە قەزای خەلیفان روویداوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە رووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share