سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە و دەنگیان بۆ كاندیداكانی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمان دەبێت”.
ئاسۆ مامەند سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە درێژایی مێژوو، یەكێتی لەگەڵ كەركوك و كەركوكییەكان بووە و رۆژی دەنگدان هاوڵاتییانی كەركوك دەنگیان بۆ كاندیداكانی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمان دەبێت.
راشیگەیاند، ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی ناساندنی كاندیداكان ئامادەبوون سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە”.