خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای كۆمسیۆن دەكرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێك تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای كۆمسیۆن ئەنجامبدات.

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە كە تەنها ئەو بڕگەیە لەخۆدەگرێت.

بەپێی بەرنامەی كار دانیشتنەكە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ گرێدەدرێت.

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاساكە كرد كە مەبەست لێی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی كۆمسیۆنە بەمەبەستی سەرپەرشتیكردن و ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

خانمە رۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

بابەتی دواتر

نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری دێتە هه‌ولێر

شاندێكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادى عامری سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، بۆ ‏گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی…
زیاتر ببینە

عێراق پشتگیریی زیاتری جوتیاران دەكات

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە…
Total
0
Share