نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەولێر دەستگیركرا

‎نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە هەولێر دەستگیركرا.

كارۆخ گوڵاوی، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

وتیشی، “پێویستە بەزووترین کات ئازادبکرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت”.

دەستگیركردنی نوێنەری گشتیی وانەبێژان لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی وانەبێژان خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر ئەنجامبدەن.

14 كاتژمێر پێشتر عەلی رەئوف لە ئەژمارەكەی خۆیەوە لە فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە كە “رۆژی یەكشەممە 19ی 11ی 2023 بە نوێنەرایەتی سەرجەم پارێزگا و پەروەردەکان بەشداری خۆپیشاندان دەکەین”.

داواش لە وانەبێژان دەكات كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا لە هەولێر

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا لە هەولێر، بڵاوکردەوە. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری…
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
Total
0
Share