سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە بەرپرسێکی یونامی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ڤۆلکە پێرسیس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوە بە ستراتیژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یونامی) کرد.

لەدیدارێکدا کە د. دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەبوو، گرنگیی کاروبارەکانی یونامی لە عیراق و هەرێم و برەودان بە هەماهەنگییەکان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نزیککردنەوەی بیروڕای لایەنە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێم بەرزنرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هاریکارییەکان کردەوە لەپێناو قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی شاخۆلان 5 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج گروپ و تاقمی مەترسیداری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share