بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێزی خەڵک دەبین لە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی شەهید شیهاب لە قەڵاچوالان، لەگەڵ کاندیدەکانی لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە سەرجەم بازنە و پارێزگاکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، ئامادەبوون.

سەرۆک بافڵ ستایشی کۆشش و ماندوبوون و هەوڵی کاندیدەکانی یەکێتی کرد کە دڵسۆزانە و پەرۆشانە کاردەکەن بۆ سەرخستنی یەکێتی و گەیاندنی پەیامەکەی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و داوای لێکردن، بە گڕوتینی زیاترەوە لەناو خەڵکدا بن و خزمەتیان بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرک و بەرپرسیارێتیی هەموومانە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆماندا کاربکەین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان، وەک وتووشمانە، ئەو هێزەی لە بەغداد دەتوانێت شەڕی مافەکانی هاوڵاتییان بکات، بەدڵنیاییەوە یەکێتییە، بۆیە ئێمە هێزی خەڵک دەبین لە بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانمان، یەپەگە و یەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان پووچەڵکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت، هێزەکانمان، یـ.ـەپـ.ـەهە و یـ.ـەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان لە کۆبانێ پووچەڵکردەوە و ئەم زیانانەیان…
Total
0
Share