بڕیارێكی بانكی ناوەندیی لەبارەی دۆلارەوە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی مامەڵەكردن بە دینار لە بری دۆلار لە بەشێك لە كۆمپانیاكان كاری پێدەكرێت و دەشڵێت، “ئەگەر حكومەت و بانكی ناوەندیی ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكەن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت”.

نەوزاد غەفوور جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان لە بری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە دەكەن و بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕیارەی كە دەبێت سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان بە دینار بێت لە بری دۆلار پەیوەستە بە ئاسانكارییەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو كۆمپانیایانەی مامەڵە لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق دەكەن دەبێت بە بڕیار و رێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقەوە پابەندبن و بەو هەنگاوانەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share