دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات و دەشڵێت، “سوننەكان كەسێك بۆ شوێنی حەلبوسی دەستنیشان دەكەن”.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق كار بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆن دەكات، بەو پێیەی پشووی پەرلەمان دەستپێدەكات ئەگەر یاساكە هەموارنەكرێتەوە ناتوانرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت.

ئاشكراشیكرد، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات بەو پێیەی جێگرەكانی دەتوانن سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكان بكەن و گرنگ رێككەوتنی هەرێم و بەغدادە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە پێكهاتەی سوننەكان تا ئەو كاتە كەسێك بۆ شوێنی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان دەستنیشان دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی فەتح: هەرێم هێڵی سووری بەزاندووە و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكات

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان بەردەوام هێرشدەكاتە لەسەر دادگای فیدراڵی و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد…
Total
0
Share