لە دهۆك بومەلەرزە روویدا

لە سنووری پارێزگای دهۆك بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا و لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتییانەوە هەستی پێكراوە.

دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێكختەر باكووری خۆرهەڵاتی پارێزگای دهۆك و لە نێوان هەردوو سنووری عێراق و توركیا روویداوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە و لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێكراوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی دوورخستنەوەی حەلبوسی روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share