بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی دیكەی دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق رێككەوتنێكی لەگەڵ بانكەكانی توركیا ئەنجامدا بۆ كردنەوەی هەژمارێكی تایبەت بە بانكە عێراقییەكان.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەت لە بانكی ناوەندیی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق رێككەوتنێكی لەگەڵ بانكەكانی توركیا كردووە بۆ كردنەوەی هەژمارێكی بانكی تایبەت بە بانكە عێراقییەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو رێككەوتنە بە مەبەستی گواستنەوەی دەرەكی و پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكییە بە دراوی یۆرۆ هاوكات ئاسانكاریی مامەڵەی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بانكی ناوەندیی عێراق چەند پێشنیازێكی نوێی پێشكەشی ئیستانبوڵ كردووە و تاوەكو تاوتوێبكرێن، لەگەڵ گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك كە كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار دەبێت.

بابەتی پێشتر

زۆرترین باران لە كوێ باریوە؟

بابەتی دواتر

بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share