ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی پەسەندكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی “خزمەتی ئاڵا”-ی پەسەندكرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران كۆبووه‌وه‌ و پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی “خزمەتی ئاڵا”-ی پەسەندكرد.

نازم باسی لەوەشكرد، پرۆژە یاساكە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، تا خوێندنەوەی بۆبكات و پەسەندیبكات.

پێشتر لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، پێیڕاگەیاندوون كه‌ كاری لەپێشینەی ئەم كابینەیەی حكومەت، ناردنی پرۆژە یاساكە و جێبەجێكردنیه‌تی.

خزمەتی سەربازی لە عێراق لەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسەوە جێبەجێناكرێت، لەماوەی ڕابردووشدا بەرپرسانی عێراق چەندینجار باسیان لەوەكردووە كە جارێكی دیكە خزمەتی سەربازی لەنێو گەنجاندا پەیڕەودەكەن.

بابەتی پێشتر

وتووێژەكانی نێوان میسر و توركیا دەستپێدەكەنەوە

بابەتی دواتر

هۆڵەندا نەخشەڕێگای پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی پێشكەش بە قوباد تاڵەبانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
9
Share