محەمەد شیاع سودانی چاویكەوت بە محەمەد حەلبوسی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی چاوی كەوت بە محەمەد حەلبوسی و لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێكراون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە بەردەوامی دانوستانەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كردووەتەوە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە راگەیەندراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا حەلبوسی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناسێندراوە.