تەندروستیی عێراق: مەترسیی كۆرۆنا هێشتا ماوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایدەكات، مەترسیی كۆرۆنا ماوە و بەردەوام دەبن لە ڕێوشوێنەكان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو پەتایە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “نەگەیشتووینەتە ئاستی كۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە، بەڵكو هێشتا مەترسی هەیە، بەتایبەت پاش ئەوەی جیناتی ڤایرۆسەكە گۆڕاوە”.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “تا ئێستا مەترسیی كۆرۆنا نوێیەكە نەزاندراوە و نازاندرێت ئایا ئەو ڤاكسینەی دروستكراوە بەرگری لەو ڤایرۆسە نوێیە دەكات یان نا”.

تەندروستیی عێراق داواشی كرووە، “هاوڵاتییان دەستبەرداری ڕێكارەكانی خۆپارێزی نەبن بەهۆی باشبوونی بارودۆخی پەتاكەوە، بەڵكو داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین بە توندی ئامادەباشییان تێدا بێت و ئاگاداری خۆیان بن”.

بابەتی پێشتر

جوتیارە نمونەییەكە: واز لە خزمەت دێنم

بابەتی دواتر

ئەستۆن ڤێلا 3-0 کریستاڵ پاڵاس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share