لە دەریای ئیجە کارەسات دروستبوو

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، بەلەمێکی لاستیکی کە 13 کەسی هەڵگرتبوو، لە درەنگانی شەوی 13ی ئەم مانگە لە دەرەوەی کەنداوی کلیۆپاترا لە شاری چەشمەی تورکیا لە کەشوهەوای خراپدا نوقم بووە و خنکانی پێنج کەسی لێکەوتەوە و دوو کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا کەسێکیان لەناو دەریادا رزگارکردووە و دواتر پێنج کەسیان لەسەر وشکانی دۆزیوەتەوە کە تەندروستیان باشە، لە کاتی گەڕاندا چوار تەرم لە دەریادا دۆزراونەتەوە و تەرمێکیش لەسەر وشکانی.
باسیلەوەشکرد، تا ئێستا تەمەن و رەگەزی قوربانییەکان ئاشکرانەکراوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
Total
0
Share