دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، محەمەد حەلبووسی هەڵوێستی خۆی لەسەر دوورخستنەوەی راگەیاند و دەڵێت،” بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق جێگەی سەرسووڕمانە”.
دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسووڕمانە و بەو بڕیارانەی دەریدەكات رێز لە دەستوور ناگرێت و نازانین ئەو جۆرە بڕیارانەی كە دەریدەكات لە كوێوە ئاراستەدەكرێن.
وتیشی، “رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكان دەگرینەبەر و ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بووم بەردەوام هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانم داوە”.
حەلبووسی دەشڵێت، “ئۆپۆزسێۆنی سیاسی بە هەموو شێوە جیاوازییەكانییەوە بووە هۆی رووخانی یەك لەسەر سێی عێراق”.