دادگای باڵای عێراق محەمەد حەلبوسی لە کارەکەی دوورخستەوە

بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئەندامێتی ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووری خستەوە.

ئەوەش لە کاتێکدا پێشتر لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی محەمەد حەلبوسی لە دادگای باڵا تۆمارکردبوو بەوەی کە خۆی و خێزانەکەی لە گەندەڵیەوە تێوەگلاون.

هاوکات پێشتر محەمەد حەلبوسی لە 22ی نیسانی ساڵی 2022 لەیس دلێمی لە ئەندامێتی حزبی تەقەدوم دوورخستەوە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی ئەو حزبە و پێشێلکردنی رێنماییەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی 3 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share