شارەوانی هەڵمەتێکی روواندنی نەمامی لە یادی سلێمانیدا راگەیاند

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی خۆشەویستدا، هەڵمەتێکی روواندنی نەماممان دەستپێکرد”.

لە یادی 239 ساڵەی تەمەنی سلێمانیدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “سەرۆکی شارەوانی سەرپەرشتی هەڵمەتێکی ڕوواندنی درەخت و نەمامی کرد و سەرەتا لە دەروازەی شار و لە فولکەی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی بەرەو پردی وڵوبە نزیکەی 15 هەزار نەمام و دەوەن لەسەر ڕووبەری 12 هەزار و 550 مەتر دووجا سەوز دەکرێت”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “دواتریش لە بلواری سەر پردی شەهیدی سەرکردە خاڵە شیهاب نزیکەی چوار هەزار و 251 داری جۆری سەروی ئەریزۆنیکا و کاجی مشهەدی لەسەر ڕووبەری 11 هەزار 780 مەتر دووجا سەوزدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی سمارت سولی و کۆڕبەندێکی تەکنەلۆژی راگەیاند

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 474 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share