بۆ یادی دروستبوونی شاری سلێمانی سەرۆکی هەرێم،ی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو و کاریگەر بووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دروستبوونی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە بۆنەی 239هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خهڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.
دەشڵێت، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان، بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.
ئەمڕۆ 239 ساڵ بەسەر دروستبوون و بنیاتنانی شاری سلێمانی تێدەپەرێت، ساڵانە لەم رۆژەدا لەنێو شاری سلێمانی بەچەندین چالاکی جۆراوجۆر یادی دروستبوونی شارەکە دەکرێتەوە.