نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، بە جۆرێک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 85 سەنت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بنەماکانی بە بازاڕکردنی نەوت بە بەهێزی ماونەتەوە لە کاتێکدا ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ دەستگرتن بەسەر هەناردەکردنی نەوتی رووسیا توندتر دەکاتەوە.

هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 33 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 85 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 33 سەنت بەرزبووەوە گەیشتە 78 دۆلار و 59 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

ئۆپێک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەری گەڕاندەوە لە ساڵی 2023 دا.

هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاست لە مانگی تەمموزەوە، ئەمەش بەهۆی ترسی دابەزینی خواست لەسەری لە ئەمریکا و چین کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتن لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بەچەند چالاکییەک لە ناوەندی شارەکە یادی دامەزراندنی سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە شارێكی کاریگەر بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share