ئەو كەسانەی لۆگۆ وەرنەگرن سزا دەدرێن و سزاكەش دەبێتە دوو هێندە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دوا وادە بۆ شۆفێرانی تاكسی سەبارەت بە پێدانی لۆگۆی تاكسی دیاریدەكات و جەختیشدەكاتەوە تا 15ی تەمموز پێویستە لۆگۆ وەربگرن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی وەزاریی ژمارە 3018/ك لە 25ی 1ی 2023 ئاسانكاری كرد تا ئەو كارمەندانەی كەرتی گشتی( مەدەنی و سەربازی) كە مووچەكانیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە بتوانن بە شێوەی یاسایی لە دوای دەوامی فەرمی شوفێری تاكسی بكەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاكسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو كردنی پڕۆسەی لۆگۆی تاكسی كە بە بەپێی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و رێگا درا تا 15 ی تەمموزی 2023 ، ئەوانەی لۆگۆیان نەكردووە یان لێیان كردووە لۆگۆ بكەن و ڕێنماییەكی گرنگ دەردەچێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ، كە هەفتەی داهاتوو بڵاودەكرێنەوە، پێویستە:-

1. هەموو تاكسییەك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان تا 15 ی تەمووزی 2023 مامەڵەی لۆگۆی تاكسییان تەواوكردبێت و لۆگۆیان لە تاكسیەكانیان دابێت.

2. (3) كارتی زانیاری داواكراویان لەناو تاكسییەكانیان بە پێی رێنمایی تایبەتمەند كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە بۆیان دروستدەكرێت، هەڵواسیبێت.

3. بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو وادەیە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ كە لە كاتی بینینی تاكسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بە بڕی 40 چل هەزار دینار) و بە سیستم بۆی ڕەوانە بكرێت.

4. هەر شوفێرێكی تاكسی لە ماوەی مانگێك بڕی ئەو سزایەی دەكەوێتە سەری بە هۆی تەواونەكردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیكردن بە دەستكاریكردنی لۆگۆ و كارتی زانیاری تاكسییەكە، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی تایبەتمەند یەكلانەكاتەوە، سزاكەی دەبێتە دوو بەرامبەر.

5. هەروەها بە پێی رێنماییەكە تاكسیی ناوشار ناتوانێت لە هێڵەكانی دەرەوەی شار كار بكات و تاكسی هێڵەكانیش ناتوانن لە ناوشار كار بكەن و بۆیە ئاگاداری هەموو شوفێرانی تاكسی دەكەینەوە كە سوود لەو ماوەی ماوە ( كە كەمترە لە دوو مانگ) وەربگرن و بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی شارەكەتان بكەن بۆ تەواوكردنی لۆگۆی تاكسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن.

بابەتی پێشتر

چەند ئۆفەرێكی نوێ بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست راگەیەندرا

بابەتی دواتر

كۆمكاری عەرەبی داوای كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share