ئەمڕۆ لە یادی دامەزراندنی سلێمانیدا، چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەو شارە بەڕێوەدەچێت و تێێدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پڕۆژەی گرنگ رادەگەیەنێت.
لە یادی 239 ساڵەی سلێمانیدا لە سەرای ئازادی یادی دامەزراندنی ئەو شارە دەستپێدەکات و چەندین چالاکی جۆراوجۆری وەک ئەسپ سواری، کۆنفڕانسی گەشەپێدان، گۆرانی و میوزیک و نمایشی هونەری و چەندین چالاکی دیکە ئەنجام دەدرێت.
هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەكەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە رادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) کە ئەمە یەکەمین کۆنفرانسە لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەنجامدەدرێت و بڕیاریشە تێیدا دوو پرۆژەی گرنگ ئاشكرابکرێت.