هێمن قەرەداغی نووسەر و شاعیر ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.
هێمن قەرەداغی خاوەنی چەندین كتێب و بەرهەمە لە بواری ئەدەب و شیعردا.
هێمن قەرەداغی، لە ساڵی 1978 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی سینەمای کۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانکۆی سلێمانی-یە و خوێندكاری ماستەر بوو لە بەشی فیلمسازیی زانكۆی سەلاحەدین.
بەشێك لە كتێبە چاپكراوەكانی بریتین لە، (یەک هەناسە، هەریەکەمان لە باخێکدا یاقوتەکانمان لێ کەوت)، هەروەها خاوەنی پڕۆژەی نووسینی “جیهانبینی ئایینی”یە، كە پێكهاتووە لە چەند كتێبێك، كتێبی یەكەمی پڕۆژەكە بەناوی “مەعریفە و ئیمان” بڵاوبووەتەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ نووسەر و رۆماننووسی گەورەی كورد بەختیار عەلی نووسراوە.
جگە لەوەش سیناریۆی چەندین شانۆگەری و کورتە فیلمی نووسیوە، دوایین كاری نووسین و دەرهێنانی كورتە فیلمی “ماسكی چوارەم” بووە.