وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی 876 كەس لە یەكەمەكانی پزیشكی، پزیشكیی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند، داوا لە زانكۆكانی دەكات رێوشوێنی یاسایی و كارگێریی پێویست بگرنەبەر دەربارەی دەستبەكاربوونی ئەو دەرچووانەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و ناویان لە سایتیی فەرمی وەزارەتەكە هاتووە. كلیك لێرە بكە بۆ كردنەوەی سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
داواشدەكات، دامەزراوان لە ماوەی 10 رۆژی پاش دەرچوونی فەرمانە وەزارییەكەوە، پەیوەندی بە زانكۆكانیانەوە بكەن.
ئەو زانكۆیانەی بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانیان دراوە بریتین لە زانكۆكانی، (بەغداد، موسڵ، بەسرە، مستەنسریە، كوفە، تكریت، قادسیە، ئەنبار، بابل، دیالە، كەربەلا، زیقار، كەركوك، واست، نەهرین، عێراقییە، میسان، موسەننا، نەینەوا، تەلەعفەر، فەلوجە، جابر بن حەیان و ئیبن سینا).